لافاو لەبانە و دیواندەرە، هەشت ملیارد تمەن خەساری بە ئاواییەكان گەیاند
13:53 - 15 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی باران بارین و دروست بوونی لافاو لەشارستانی بانە، دوو ئاوایی سەر بەو شارە خەسارێكی بەرچاویان(٢٠ میلیارد ریال) پێگەیشت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١٢ی پووشپەڕ دورستبوونی لافاو لە دوو ئاوایی \"خۆڕیئاوا و قووڵ ئەستێر\"ی بانە، خەسارێكی بەرچاوی بە بەشی وەرزێڕیی ئەو دوو ئاواییە گەیاند.
لەو لافاوەدا دەیان هێكتار زەوی وەرزێڕی، سەدان داری میوە و كەرەسەی وەرزێڕی تووشی زەرەر و زیان بوون.
بە وتەی فەرمانداری بانە، ئەو لافاوە ٨٠ شانەی مێش هەنگوون و زیاتر لە ١٠٠ سەر مەڕو ماڵاتی لەناو بردووە و ژمارەیەك خانوو و پەردی پەڕینەوەی نێوان ئاواییەكانیش خەسارییان بەر كەوتووە.
بارینی بارانی بە خوڕ و لەنگێزە، خەساری بە دوو ئاوایی \"سوورین\" و \" مەرقەد\"یش گەیاندووە و ئەو خەسارە، زیاتر لە دوو ملیارد تمەن خەمڵێندراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لافاو ئاواییەكانی شارستانی دیوادندەرەشی گرتۆتەتەوە و ٢٨٠٠ هێكتار زەوی لە ١٩ ئاوایی خەسارییان پێگەیشتووە.
بەرپرسی گشتیی ستادی بەڕێوەبەریی قەیرانی ئوستانداری كوردستان بە هەواڵدەریی (ئیسنا)ی وتووە، دوو پرد و هەروەها سێحەوزی گەورەی ئاوی وەرزێڕی زیانیان بەر كەوتووە و كۆی گشتیی خەسارەكە پێنج ملیارد و ٨٠٠ ملوێن تمەن خەمڵێندراوە.
ئاواییەكانی سەر بە شارستانی تیكاب لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواش بە هۆی لافاوەوە خەسارییان بەركەوتووە و ٧ ئاوایی زیانی مادیی بەرچاویان پێ گەیشتووە.
هەروەها بارینی باران زیانی بە دوو ئاوایی \"دریاز و ئاختاچی\"مەهاباد گەیاندووە و لەناو شاریش بەشێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شاریش بەهۆی هاتنی لافاوەوە هاتووچۆ کردنیان بۆ ماوەیەک تێدا راوەستا.