\"لاریجانی\" وتووێژەی مافی مرۆڤ لەگەڵ ئورووپا وڵامدانەوەیی دوو لایەنەی دەبێت.

21:59 - 18 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، داکۆکی لە ئێعدام‌کردنی زیندانیانی کورد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، ئایەتوڵڵا لاریجانی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای قەزایی، داکۆکی لە ئێعدام‌کردنی زیاتر لە ٢٥ زیندانیی عەقیدەتی کورد کرد و ئەو هەوڵەی حکوومەتی بە یاسایی و شەرعی ناوزەد کرد.

ناوبراو ئێعدام‌کراوەکانی بە تێروریست و ئەو کەسانە بە ئەندامی \"توحید و جهاد\"ناو بردو باسی لە هەبوونی بیرو ڕای جیاواز لە نێو خۆی وڵات سەبارەت بە ئێعدام‌کردنی زیندانیان عەقیدەتی کرد.

ئێعدام‌کردنی ژمارەیەک لە زیندانییانی کورد لە ئێران دژکردەوەی ناوچەیی و جیهانی لێکەوتەوە، ئەو بەرپرسەی دەزگا قەزاییەی حکوومەتی ئێران ئاماژەی بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای ئەو ڕێکخراوەیهکرد و لە بەرچاونەگرتنی ئەو هەڵوێستەی دژبەیەک وەسف کرد.

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەحکووم‌کردنی ئێعدامەکانی ئەم دوایانە، ئێرانی \"بە زیانبار\" و \"نادادپەروانەی گەورە\" ناو برد.

لێدوانەکانی ئامۆلیی لاریجانی کە لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی بڵاو کرایەوە، ئاماژەی بە وتووێژی مافی مرۆڤ لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی کرد و ڕایگەیاند، ئەو وتووێژەلە سەر پێشنیاری ناوبراو بووە.

لاریجانی لێکدانەوە و بەڵگەهێنانەوەی وڵاتانی ئورووپایی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، پێچەوانە ماهیەتی سەرەکی پێشنیازەکەی زانی و دووپاتی کردەوە کە وڵاتی ئامریکا لە دەرەوەی بازنەی وتووێژەکان دایە.

سەبارەت بە چۆنیەتی ئاکامی وتووێژەکان، بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، \"پرسیاری دوولایەنە\"ی بە مەرجی دەستپێکی وتووێژەکان ڕاگەیاند.

ئەو لە ڕوونکردنەوەی پێش مەرج بۆ وتووێژ، ڕایگەیاند: بەو شێوە نیە تەنیا لایەنی ڕۆژئاوایی، پرسیار بکات و ئێمە وڵامدەر و داکۆکیکار بین،بەڵکوو دەبێ ئەوانیش نیسبەت بە هەڵسووکەتی دوولایەنەی خۆیان وڵامدەر بن.

پێشتریش برایەکی ئاملی لاریجانی و دەبیری ستادی مافی مرۆڤ قوەی قەزاییە بە تەلەفزیونی کۆماری ئیسلامیی گوت کە وتوێژەکانی مافی مرۆڤ لە سەر داوای دەوڵەتی ئێران بووە.

پاش ڕێککەوتنی ناسراو بە بەرجام، لە کۆتاییەکانی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، وەزیری دەرەوەیی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئۆرووپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە تاران باسیان لە وتوێژی مافی مرۆڤیش کردبووە.

ڕخنەی وتوێژەی وڵاتانی ئۆرووپای لە ئێران لە دەوڵەتی هاشمی ڕەفسنجانی بۆ یەکەم جار دەستی پێکرد، بەڵام بە تێرور کردنی ڕێبەرانی سیاسی کورد لە رێستۆرانی میکۆنوسی برلین و بەدیاری کردنی حوکم بۆ بەرپرسانی باڵایی ئێران، ئەو وتوێژە ڕاگیرا.