لابردنی ڕشته‌ی نیگار‌کێشی له هو‌نە‌رستان‌ هەڵوێستی هۆنەروەرانی لە ئیران لێ‌کەوتەوە

16:08 - 30 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە هۆنەروەرانی ئیرانی سەبارەت بە لابردنی ڕشتەی نیگارکێشی لە هۆنەرەجوانەکان کۆبۆنەوە و هەڵوێستی خۆیان لە نامەیەکدا ڕاگەیاند.

لەو نامەیەدا کە بۆ دوو وەزیری ئیرشاد و پەروەردەی حکومەت، لە ‌لایەن ئەو هۆنەرمەندانەوە نووسراوە ڕایەنگەیاند؛ ئەو کارە زەربەی زۆر دەدا لە هۆنەری وڵات و لە داهاتوودا دەبێتە خەسارێک سەر بناغەی هونەریی ئیران.

هەروەها لەو نامەیەدا نووسراوە: ئەو ئاڵوگۆڕەی کە بەرپرسی گشتیی پەروەردە دەیهەوێ لە هونەردا پێکی بێنێ بووەتە هۆی دڵە‌ڕاوکەی زۆربەی دەرچووەکانی نیگارکێشی و لە داهاتووشدا دەبێتە خەسارێکی زۆر گەورە لەسەر ناوەندی هونەریی وڵات.

بەرپرسی گشتیی پەروەردەی کاروودانشی ئیران ڕایگەیاندبوو کە ئەم ڕشتە لا ناچێ و تەنیا ناوی بۆ گرافیک دەگۆڕدرێت.

ئێستا ١٢٠٠ خوێندکاری نیگارکێشی لە سەرانسەری ئێراندا هەیە کە دەبێ چارەنووسی خوێندنیان لەو ڕشتەیەدا ڕوون بێتەوە.

هونەروەرانی کە ئەو نامەیان واژۆ کردووە لە وەزیری ئیرشاد وپەروەردە داواخوازن؛ کە ئەنجومەنی کارناسانی پێکهاتوو لە مامۆستاکانی ڕشتەی هونەر بۆ داهاتووی ئەو دەرسە پێک بێ کە ئەو ڕشتە بە کەڵکە کە مێژووی ٩٥ ساڵەی هەیە و بەناوی ڕشتەی دایک نێوی لێ دەبن، زۆرتر بایەخی پێ بدرێ.