قەڵای "چەنگیز" مێژووییترین بینا لە پاریزگای كوردستان
16:26 - 8 خاکەلێوه 2712
كوردپا: قەلای چەنگیز لە شاری بیجاڕ بە یەكێك لە بینا مێژووییەكانی پارێزگای كوردستان دێتە ئەژمار.
ئەو قەلایە لە 5 كیلۆمیتری رۆژئاوای شاری بیجاڕ و لەسەر چیایەكی سروشتی لە گوندی \"چنگیز قلعە\" هەڵكەوتووە.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، دەست پێڕاگەیشتن بەو قەڵایە زۆر ئەستەمە و تەنیا لە هەڵكەوتەی باشوورەوە دەكرێ بچیتە ناو قەڵاكەوە.
مێژووی درووست كردنی قەڵای چەنگیز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان و دواتریش \"ایلخان\"ـەكانیش كەڵكیان لەو قەڵایە وەرگرتووە.
ئەو كەرەسانەی كە بۆ درووست كردنی ئەو بینایە كەڵكی لێ وەرگیراوە بریتین لە: بەرد ئاهەك و گەچ و لە هێندێ شوێنیش خشتە بەكار براوە.
قەلای چەنگیز ساڵی 1381 وەكوو ئاسەواری مێژوویی خراوەتە ریزی ئاسەواری میللیی ئێرانەوە.