قەڵا مێژووییەکانی ئوستانی ئیلام لە بەرەبەری لە ناوچوون دان + وێنـــە

17:05 - 8 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: زۆربەی قەڵا مێژوویەکانی ئوستانی ئیلام بەهۆی کەمتەرخەمیی ئیدارەی گشتیی میرات فەرهەنگیی ئێران، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو لەناوچوون دەچن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: بینای قەڵای مێژووی \"هەزرانی\" ئابدانان کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ساسانییەکاندا دروست کراوەو وەک یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئوستانی ئیلام سەیر دەکرێت لە بەرەبەری لەناوچوونی یەکجاری دایە.

یەکێک لە چالاکانی میرات فەرهەنگیی ئوستانی ئیلام رایگەیاندووە، داڵانەکانی ئەو بینا مێژوویە بە یەکجاری رووخاون و پێوسیتە نۆژەن بکرێنەوە، بەڵام هیچ ناوەندێک لەمەڕ ئەو مەسەلەیەدا خۆیان بەبەرپرسیار نازانن.

لەلایەکی دیکەوە قەڵای \"سێ کەسوون\" کە لە سەر چیای \"کەبیر کێو\" بینا کراوە و بە گەورەترین قەڵای سەردەمی ساسانیی ئیسلامی دێتە ئەژمار، بەرەو نەمانی یەکجاری هەنگاو دەنێت.

ئەو بینایە کە لە سارووج، بەرد و گەچ دروست کراوە و وەک ستراژی‌ترین قەڵای ئوستانی ئیلام و هەروەها بە گەنجینەی ونبووی ئەو ئوستانە ئەژمار کراوە کە بەهۆی باران بارین و کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشێکی بەرچاو لە دیوارەکانی ئەو قەڵایە رووخاوە.

هەروەها \"پشت قەڵا\" کە لەسەر تەپۆڵکەیەکی سرووشتی و لە ٥ کیلۆمیتریی شاری ئابدانان بینا کراوە، رۆژ لەدوای رۆژ ئەو ئاسەوارە مێژوویەی سەردەمی ساسانییەکان جوانیی خۆی لەدەست ئەدا و بەرەو نەمان دەچیت.

بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هیچ یەک لە دیوارەکانی تووشی داڕمان نەهاتبوون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییەدا، سەرەڕای ئەوە لەلایەن چالاکانی میرات فەرهەنگییەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە، دیوارەکانی ئەو بینا مێژوویە تووشی داڕمان هاتوون.

قەڵای مێژووی \"هەزراخانی\"
\"13002.jpg\"

\"13001.jpg\"

\"13003.jpg\"

\"13004.jpg\"


قەڵای مێژووی سێ کەسوون
\"12996.jpg\"

\"12997.jpg\"

\"12999.jpg\"


وێنەی پشت قەڵا
\"13000.jpg\"

\"12998.jpg\"

\"12994.jpg\"

\"12992.jpg\"

\"12993.jpg\"