قەسابەکانی شاری پاوە دەستیان دایە مانگرتن
18:00 - 16 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: قەسابەکانی شاری پاوە بە هۆی نابەرپرسیارەتیی بەرپرسانی حکوومەتییەوە ماوەی چەند رۆژە مانیان گرتووە.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرجەم قەسابەکانی شاری پاوە بە هۆی وەڵام نەدانەوەی ناوەندە پەیوەندیدارەکان لەمەڕ دیاری کردنی نرخی گۆشت، ماوەی ٤ رۆژە دەرکەی دووکانەکانیان داخستووە و دەستیان داوەتە مانگرتن.
ئەو قەسابانە بە نرخێکی گران گۆشت لە کوشتارگاکان دەکڕن و لە هەمان کاتدا بە نرخێکی هەرزانتر بە هاووڵاتییانی دەفرۆشنەوە، ئەوەش وای کردووە کە قەسابەکان خوازیاری زیاد کردنی نرخی هەر کیلۆیەک گۆشت لە ١٧ هەزار تمەنەوە بۆ ٢٥ هەزار تمەن بوون و بە هۆی وەڵام نەدانەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، قەسابەکانی شاری پاوە ماوەی ٤ رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن.
لەلایەکی دیکەوە بە هۆی داخرانی ئەو دووکانانەوە هاووڵاتیانی شاری پاوە بۆ دابین کردنی گۆشتی سوور لەو ماوەیەدا تووشی گرفت بوونەتەوە.
پێشتریش ئیدارەی ئەماکنی شاری پاوە زەختی لە قەسابەکانی ئەو شارە کردبوو کە دەبێ بڕی ٣ میلیۆن تمەن جەریمە بە ئیدارەی ئەماکن بدەن کە ناڕەزایەتیی بەرینی ئەو قەسابانەی لێ کەوتبۆوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا بە هۆی رەچاو نەکران و نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی لە کوشتارگای شاری پاوە، کرێکارانی ئەو کوشتارگایە ماوەی ٧ رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن.
هەرەوەها ماوەیەک بەر لە ئێستا قەسابەکانی شاری روانسەر لەمەر دیاری نەکرانی نرخی گونجاو بۆ گۆشتی سوورلەلایەن ئیدارەی بازرگانیی ئەو شارەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ١ حەفتە دەستیان دابووە مانگرتن.