قەرەنتینەکردنی ژنە هاووڵاتییەکی کورد لە بانە بە هۆی تووشبوون به کۆرۆنا

13:10 - 2 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەشەمە، بەرپرسانی تۆڕی تەندرووستیی شاری بانە، ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی "ڕازی"ـی ئەو شارە قەرەنتینە کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند:" ئەو ژنە هاووڵاتییە کە لە یەکێک لە وڵاتانی ئورووپایی گەڕاوەتەوە، پاش پشکنینی سەرەتایی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه، لە نهومی دوویەمی نەخۆشخانەی "ڕازی"ـی شاری بانە بەرانبەر بە بەشی "منداڵبوون" قەرەنتینە کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لایەنە پێوەندییدارەکان بە چەند کەسێکیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، ئەو هەواڵە ڕەت بکەنەوە، هەتا کاتی دەنگدان کۆتایی دێت و ئەو کات خۆمان ڕایدەگەیەنین.