قووڵترین ئەشکەوتی جیهان لەلایەن وەرزشوانێکی کورد پێورا

14:31 - 12 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد رێکوردێکی نوێی لە گەڕان بەناو ئەشکەوتە ئاسۆییەکان دا تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هیوا ئەحمەدی وەرزشکارێکی خەڵکی سنە توانی قووڵترین ئەشکەوتی جیهان لە ناوچەی ئابخازیا_گورجستان لە ماوەی ١٥ رۆژدا ببڕێت.

ئەو وەرزشوانە، ١٧٠٠ مێتر لە قووڵایی ٢٢٠٠ مێتری ئەشکەوتی ورۆنیای پێواوەو بە هۆیەش توانی ٦٠٠ مێتر رێژەی پێوانەیی لە ئێران، بشکێنێت.

\"28538.jpg\"
هیوا ئەحمەدی خاوەنی بڕوانامەی راهێنەرایەتییە لە بواری وەرزشی
هیوا ئەحمەدی لە ئەنجامی بڕینی ئەو پێوانەیە، ناوی خۆی وەکوو یەکێ لە پسپۆڕانی بواری گەڕان بەناو ئەشکەوتەکان تۆمار کرد.

لەم گەڕانەدا، سێ وەرزشوانی دیکەی ئێرانی هاوڕێ هیوا ئەحمەدی بوون.

هیوا ئەحمەدی لە دایک بووی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ١٣٨٩هەتاوی بەشێوەی پرۆفیشناڵ دەستی بە کاری دۆزینەوەی ئەشکەوتەکان کردووە و لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە تاقیکاری راهێنەرایەتی وەکوو یەکەم کەس لە ئاستی ئێراندا ناسێنرا.