قوروە؛ دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو

11:56 - 23 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی "عەلی ڕەزایی" خەڵکی شاری قوروەیان لەگەڵ هەڵسوکەوتی نەشیاو و توندوتیژانە دەسبەسەر کرد.

لە هۆکاری دەسبەسەری و بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

هەڵسوکەوتی نەشیاو و توندتیژانەی هێزە ئینتزامییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو پیاوە بەساڵاچووە دژکردەوەی بەکاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لێ‌ کەوتووەتەوە.