قوربانییانی كیمیابارانی سەردەشت: شاری سەردەشت بكرێتە سەمبولی ئاشتی+وێنــه

16:28 - 8 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: رێوڕەسمی رێزگرتن لە قوربانییانی كیمیابارانی سەردەشت بە رێپێوانی ئاشتیخوازانەی هاووڵاتیانی كورد لەو شارە و پێتەختی هەرێمی كوردستان(هەولێر) بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ٢٧ـەمین ساڵیادی كارەساتی بۆردمانی سەردەشتدا، هاووڵاتیانی كورد بەتایبەت قوربانییانی ئەو كارەساتە، رێپێوانێكیان بە وتنەوەی دروشمی\" نا بۆ شەڕ، بەڵێ‌بۆ ئاشتی\" بەڕێوە برد.

ئەو رێوڕەسمە بە بەشداریی كەسایەتییە فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و ناسراوەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵەبجە، لە \"مەیدانی سەر چشمە\"‌ی سەردەشت شوێنی بەركەوتنی بۆمبی خەردەل دەستی پێكرد و لەسەر گڵكۆی گیان لەدەستداونی كیمیایی بارنەكە كۆتایی پێهات.

لەو رێوڕەسمەدا پەیامی بەرپرسی شارەوانیی هیرۆشیما و لێپرسراوی رێكخراوی قەدەغەكردنی بەرهەمهێنانی چەكە كۆمەڵكوژەكان، روو بە خەڵكی سەردەشت خوێندرایەوەو ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی سەردەشت خوازیاری شناسایی سەرجەم قوربانییان و ناساندنی شاری سەرەدەشت وەكوو شاری ئاشتیخواز و بردنە سەرەوەی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان بۆ قوربانیان بوو.

خوێندنەوەی شێعر، ژەنینی چەند پارچە مۆسیقا و كردنەوەی پیشانگای وێنەكێشان لەلایەن فریشتە فەرهیمی، پێكهێنەری بڕگەكانی ئەو رێوڕەسمە بوون.

رێكەوتی ٧‌ی پووشپەڕ و هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٧ـەمین ساڵیادی كارەساتەكە زۆربەی دووكان و بازاڕەكانی شاری سەردەشت بە نیشانەی رێزگرتن لە قوربانییان داخرابوون.

\"20840.jpg\"
هاوكات لەگەڵ ئەو رێوڕەسمە، ناوەندە حكوومەتییەكانیش رێوڕەسمێكی هاوچەشنیان لەیەكێك لەساڵۆنەكانی ئەو شارە بەڕێوە بردبوو.

فەرماندەرانی نیزامی، نوێنەرانی مەجلیس، وەزیری تەندروستی و ژمارەیەک لەقوربانیانی كارەساتی هەڵەبجە لەو رێوڕەسمە حكوومەتییەدا بەشدارییان كردبوو.

هەر لەوپێوەندییەدا ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی لەبانەوە بۆ سەردەشت بە پێ‌ئەو رێگەیەیان بڕیبوو.

لەهەرێمی كوردستانیش رێوڕەسمێك بە مەبەستی رێزگرتن لە قوربانیانی سەردەشت بە بەشداری ژمارەیەك بەركەوتووی ئەو چەكە، بەڕێوە چووە.

ئەو رێوڕەسمە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٧‌ی پووشپەڕ لەلایەن ئەنجومەنە ناحكوومیەكانی هەرێمی كوردستانەوە پێكهاتبوو.

لە بوردمانی شاری سەردەشتدا كە رێكەوتی ٧‌ی پووشپەڕی ١٣٦٦ لەلایەن رێژیمی بەعسی عێراقەوە رووی دا، چوار شوێنی پڕ حەشیمەتی ئەو شارە بووە ئامانجی فرۆكە جەنگییەكانی عێراق.

لەو رووداوەدا ١١٩ كەسی بێ‌تاوان گیانیان لەدەست داو چەندین هەزار كەسیش لە خەڵكی ئەو شارە تووشی برینداری بوون.

لەحاڵی حازردا دوو هەزار و ٢٠٠ برینداری كیمیایی لە شارستانی سەردەشت ژیانی نەمر و نەژی بەسەر دەبەن و پێویستیان بە خزمەتگوزاری و ئیمکاناتی پزیشكی و دەوا و دەرمان هەیە.
\"20821.jpg\"

\"20823.jpg\"

\"20824.jpg\"

\"20825.jpg\"

\"20826.jpg\"

\"20832.jpg\"

\"20846.jpg\"

\"20830.jpg\"

\"20834.jpg\"

\"20822.jpg\"

\"20828.jpg\"

\"20829.jpg\"

\"20827.jpg\"

\"20833.jpg\"

\"20831.jpg\"

\"20835.jpg\"

\"20836.jpg\"

\"20837.jpg\"

\"20838.jpg\"

\"20839.jpg\"