قوتابییەکی کورد لە ئاستی ئێراندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا
20:55 - 22 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: قوتابییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە چوارەمین ئۆڵمپیادی بیرکاری(ریازی)، کە لە ئاستی سەرتاسەری لە وڵاتی ئێراندا بەڕێوە چوو، سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئاریەن بورهانی قوتابیی پۆلی ٣ی ناوەندی لەخولی یەکەمی چوارەمین ئوڵمپیادی بیرکاری، کە ٤ هەزار و ٨٩٢ قوتابی تیایدا بەشداربوون، ٨٢ نمرەی بە دەست هێنا.
ئاریەن بورهانی لەماراتۆنی خولی دووەمی ئەو ئۆڵمپیادەشدا بەشداریی کرد و پرسیارنامەی تاقیکردنەوەکەی وڵام داوەتەوە و نمرەکانی لە قوتابییانی ئەو ئوستانانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و راهێناەوە گرینگییان پێ دەدرێت، باشتر بووە.
ئاریەن، هەنووکە لەقوتابخانەی \"بیرتیژان\"ی کوڕانەی شاری سنە و لەقۆناغی ناوەندیدا سەرقاڵی خوێندنە و توانیویەتی لەو رکابەرییانەدا میداڵیای برۆنز بەدەست بێنێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئاریەن بورهانی قوتابیی پۆلی ٣ی ناوەندی لەخولی یەکەمی چوارەمین ئوڵمپیادی بیرکاری، کە ٤ هەزار و ٨٩٢ قوتابی تیایدا بەشداربوون، ٨٢ نمرەی بە دەست هێنا.
ئاریەن بورهانی میداڵیای برۆنز له ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا
ئەو قوتابییە کوردە، لەو ئۆڵمپیادەدا توانی بە بەدەست هێنانی ٨٢ نمرە بگاتە خولی دووەم و لە نێو قوتابییانی پۆلی ٣ی ناوەندیدا، پلەی سێیەم بەدەست بێنێت.ئاریەن بورهانی لەماراتۆنی خولی دووەمی ئەو ئۆڵمپیادەشدا بەشداریی کرد و پرسیارنامەی تاقیکردنەوەکەی وڵام داوەتەوە و نمرەکانی لە قوتابییانی ئەو ئوستانانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و راهێناەوە گرینگییان پێ دەدرێت، باشتر بووە.
ئاریەن، هەنووکە لەقوتابخانەی \"بیرتیژان\"ی کوڕانەی شاری سنە و لەقۆناغی ناوەندیدا سەرقاڵی خوێندنە و توانیویەتی لەو رکابەرییانەدا میداڵیای برۆنز بەدەست بێنێت.