قوتابییەکی کورد بوو بە براوەی تاقیکارییەکی نێونەتەوەیی

15:40 - 18 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی لە شاری مەریوان، دیپلۆمی ئیفتخاری لە کێبڕکێی بیرکاری کانگۆرۆ بە دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، بەرێوەبەری کێبڕکێی بیرکاری کانگۆرۆ لە وڵاتی ئێران دیپلۆمی شانازی لە هەشتەمین کێبڕکێی نێونەتەوەیی، پێشکەش بە قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی خەڵکی شاری مەریوان کرد.

\"نەوید عەباسی\" لە ناوەندی بارهێنانی شاهد توانی یەکێک لە ٣٠ کەسی یەکەمی ئەو کێبڕکێیە بێت.

\"\"ئەو کێبڕکێیە لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەڕێوەچوو،کە زیاتر لە ٨٠ هەزار قوتابیی لە بەشە جیاوازەکانی خوێندن لەو کێبڕکێیە بەشدارییان کرد.

تاقیکاری بیرکاری کانگۆرۆ تاقیکارییەکی نێونەتەوەییە کە هەموو ساڵێک نزیکەی ٣٠ هەتا ٥٠ وڵاتی جیهان تێیدا بەشداری دەکەن.

ئامانج لەو کێبڕکێیە تەنیا بۆ فێربوونی تایبەت و ئاسایی نییە، بەڵکوو بردنەسەری ئاستی بیرکردنەوە و لوژیکە.
بە هۆی زۆربوونی پشتیوانی و ڕێژەی بەشداربووان لەم ئۆلەپیادە لە وڵاتانی جیهانەوە، بەیەکێک لە گرینگترین و پڕلایەنگرترین ئۆلەمپیادەکانی بیرکاری بەئەژمار دێت.