قوتابییەکی تەمەن ١٧ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
15:09 - 20 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابییەکی دواناوەندی، تەمەن ١٧ ساڵە، لە شاری دیواندەرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە بە ناوی (پ. نەسیری) بە هۆی کێشە لەگەڵ بنەماڵەکەی هەوڵی خۆکوژی دا.
پ. نەسیری، پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە درنگانێکی شەودا و دوور لە چاوی بنەماڵەکەی، بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، بە خۆ هەڵدانە خوارەوە لە سەر بینایەک لە شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ڕووداوە لە شارەکی بەهارانی شاری سنە ڕوویداوە و شوناسی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵە هەتا ئێستا نەزانراوە.
خوکوژی لە نێو کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵە لە ئێران، بە یەکێک لە نوێترین کێشە کۆمەڵایەتییەکان هەژمار دەکرێت.
کورش عێرفانی، کۆمەڵناسی دانیشتووی ئەمریکا بە ڕادیۆ زەمانەی ڕاگەیاندووە: ژمارەیەکی بەرچاو لە حەشیمەتی جیلی لاو لە ئێران تووشی جۆرێک پووچی هاتوون کە هیچ بەرچاوڕوونییەکیان بۆ کار، خوێندن، هاوسەرگیری و داهاتوو نیە و هەر ئەمەش لاوان بەرەو ئاقارێک دەبات کە بە مەرگ کۆتایی پێ دێت.