قوتابییانی قوتابخانەیەکی مەریوان هێشتا کتێبیان وەرنەگرتووە

10:39 - 8 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: قوتابییانی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان، پاش زیاتر لە یەک حەوتوو بە سەر کرانەوەی قوتابخانەکاندا، هێشتا کتێبی دەرسییان وەرنەگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەڕای کرانەوەی قوتابخانەکان لە ئێراندا، قوتابخانەی "شاهد"ی شاری مەریوان، هەتا ئێستا کتێبی بۆ قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە، دابین نەکردووە.

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوان، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە، هەتا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی کتێب بۆ قوتابییەکانی قوتابخانەی "شاهد" چارەسەر بکات و ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی قوتابییەکان لە خوێندن.