قوتابییانی جوانڕۆ لە کۆنگ‌فۆی ژنانی ئێراندا سەرکەوتنیان بە دەست هێنا

19:53 - 29 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: پێنج قوتابیی خەڵکی جوانڕۆ، لە کێبرکێی پاڵەوانەتیی کۆنگ‌فۆی ژنانی ئێراندا، پێنج میداڵیایان دەستەبەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێنج قوتابیی کوردی خەڵکی جوانڕۆ لە کێبرکێی پاڵەوانەتیی کۆنگ‌فۆی ژنانی ئێران کەلە منداڵان، مێرمنداڵان، لاوان و گەورەساڵان لە شاری مەلایەر بەڕێوەچوو، توانیان پێنج میداڵیای زێر، زێو و برۆنز بە دەست بهێنن.

لەو کێبرکێیانەدا، دونیا عەبدی و پەریا ئەڵڵایاری میداڵی زێر، تارا ئەمیری و یەگانە حەسەنی نەسب میداڵی زیو، پەریا گوودەرزی میداڵی برونزیان، لە خولی تایبەت بە مێرمنداڵان بەدەست هێناوە.

لە کێبرکێ کۆنگ‌فۆیە پاڵەوانەتیی ژناندا، ٢١٠ وەرزشوان لە ئوستانەکانی، هەمەدان، خووزستان، فارس، کرماشان، مازندەران، بووشەهر، مەرکەزی، لوڕستان، هەروەها تیمی تێکڵاوی مەلایەر و نەهاوەند بەشدار بوون.
فرووتەن گوڵ‌ئارا، قارەمانی بۆکسی ئاسیا

\"26621.jpg\"
فرووتەن گوڵ‌ئارا قارەمانی وەرزشی رەزمیی بۆکسی ئاسیا
فرووتەن گوڵ‌ئارا وەرزشوانی کوردی خەڵکی کرماشان و قارەمانی وەرزشی رەزمیی بۆکسی ئاسیا، بەهۆی پشتیوانی نەکردنی ماڵی، رخنەی لە ناوەندە حکوومەتییەکان گرتووە.

ناوبراو لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی هەیەئتی بۆکسی کرماشان رایگەیاند: بە پێچەوانەی ویستی خۆم کرماشانم بە جێهێشتووە.

ئەو وەرزشوانە کوردە، هۆکاری رۆیشتنی خۆی بۆ نەبوونی پشتیوانی یانەکان ئوستان و نەبوونی بەڕێوەبەریی شارەزای بۆکسی کرماشان گەڕاندووەتەوە.