قوتابیی هێمن شوێن پێی مامۆستاکەی بزر ناکات

22:03 - 2 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکەم کتێبی وێنەیی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی، لە لایەن قوتابییەکی مامۆستا هێمن شاعیری ناوداری نەتەوەی کورد چاپ دەکرێت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"کەریم سۆفی مەولوودی\" ناسراو بە \"تینووی مەهابادی\" شاعیر، نووسەر، وێنەگر و قوتابیی مامۆستا هێمن، یەکەم کتێبی وێنەیی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

ئەو شاعیر و نووسەرەی کورد تا ئێستا ٣ کتێبی لەبواری شێعری کلاسیک و نوێی بە ناوەکانی \"مومیاییەکان-‌بەفرینه خەیاڵ-وەرزی پێنجەم\"، کتێبی تەنز لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا \"کۆمەڵە تەنزێک بە زمانی کوردی\"، کتێبی \"مێژووی وێنەگریی لە جیهان، ئێران وکوردستاندا)، کتێبی کۆمەڵە وتار و دیوانە شێعری \"طوراق\" بە زمانی فارسی کە باسی بیروباوەڕی مەعنەوی و ئایینی شاعیر لەخۆ دەگرێت و هەروەها چەندین وتاری بە زمانی کوردی و فارسی نووسیوە.

ناوبراو ژیاننامەی ٦٠٠ شاعیر و نووسەری کوردی نووسیوەتەوە و ئەو کتێبە بە شێوەی وێنەیی بۆ یەکەم جار لەبەر دەستی چاپدایه.

جگە لەوەش، ئەم کەسایەتییە ئەدەبییە تا ئێستا ژیاننامەی ١٥٠ کەس لە شاعیرەکانی نووسیوەتەوە.