قوتابیانی چوار گوندی بیجاڕ، لە کانێکسدا وانە دەخوێنن

13:38 - 29 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی نەبوونی قوتابخانە لە چوار گوندی شاری بیجاڕ، قوتابییەکانی ئەو گوندە، لە کانێكسدا، درێژە بە خوێندن دەدەن.

بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی شاری بیجاڕ، لە کۆبوونەوەی شۆرای پەروەردە و بارهێناندا ڕایگەیاند: \"قوتابخانەی گوندی \"خاندانقولی\" لەو شارە ڕووخاوە و هەنووکە قوتابیانی گوندەکانی \"شیرکش سەرەوە، گوجە گەند، گونبەدی و قەرەدەربەند\" لە کانێکسدا دڕیژە بە خوێندن دەدەن.

غوڵامرەزا جەعفەری ئاماژەی بەوە کرد، بە داخەوە شایەتی دەست لە خوێندن کێشانەوەی کچە قوتابیانی گوندەکانی شاری بیجاڕین.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: \"کێشە دەست لە خوێندن کێشانەوەی کچان، بە هۆی بێ‌پارەیی نییە، بەڵکوو بە هۆی هەژاریی فەرهەنگییە.\"

توێژەران و چالاکانی فەرهەنگی لەو باوەڕەدان کە كەمتەرخەمی و كەمكارییەکانی حكوومەت لە بواری خوێندن و قوتابخانەكاندا هۆکاری زۆر بوونی ڕێژەی نەخوێندەواری لە کوردستانە.