٥ قوتابی لەسەرپێل زەهاو بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا+وێنە

12:55 - 6 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی پێکدادانی کامیۆنێکی بارهەڵگر لەگەڵ ماشێنی هێنان و بردنی قوتابییان لە شاری سەرپێڵی زەهاو ٥ قوتابیی کورد گیانیان لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نیوەڕۆی رۆژی رابردوو لە نزیک پردی (ماسی)ی شارستانی سەرپێڵی زەهاو، رووداوێکی هاتوچۆ هاتە ئاراوەو بەوهۆیەوە ٥ قوتابی کەلە ماشێنێکی جۆری پرایدا بەرەو قوتابخانە دەڕۆیشتن، بوونە قوربانی.

لەو رووداوەدا کە لە ١٧ کیلۆمیتریی جاددەی کرندی رۆژئاوا بۆ شارستانی سەرپێڵی زەهاو هاتۆتە ئاراوە، ٤ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوونە.

فەرمانداری شارستانی سەرپێڵی زەهاو وێڕای ئاماژە کردن بەو رووداوە، بە هەواڵدەرییەکانی راگەیاندووە: \"لەو رووداوەدا ٤ کەسی نێو پرایدەکە دەستبەجی گیانیان لەدەست داوەو کەسێکیشیان پاش گەیشتنە نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاو گیانی لەدەست داوە\".

دەگوترێ، کە لە ئێستادا بارودۆخی جەستەیی ٢ کەس لە بریندارانی نەخۆشخانەی تاڵەقانی زۆر نالەبارە.

هەتا ئێستا شوناسی کوژراو و بریندارەکان رانەگەیەندراوە، بەڵام کارناسانی رووداوەکانی هاتوچۆ و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی هاتنە ئارای رووداوەکە دەکەن.

شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە رۆژئاوای ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووەو زیاتر لە ٨٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.
\"22893.jpg\"

\"22894.jpg\"

\"22897.jpg\"

\"22901.jpg\"

\"22895.jpg\"

\"22896.jpg\"