٩٧ قوتابی لە شارەکانی بانە و مەریوان، بەهۆی هەژارییەوە وازیان لە خوێندن هێناوە

11:12 - 23 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: نزیکەی ١٠٠ قوتابی لە شارەکانی بانە و مەریوان، بەهۆی هەژاری و دەسکورتییەوە وازیان لە خوێندن هێناوە و قوتابخانەیان بەجێ هێشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٤٩ قوتابی لە بانە و ٤٨ قوتابی لە مەریوان، بەهۆی کەمداهاتیی بنەماڵەکەیانەوە دەستیان لە خوێندن کێشاوەتەوە.

ئەو قوتابییانە بەهۆی هەژاری و دەسکورتی و هەروەها بۆ دابینکردنی بژێویی بنەماڵەکەیان، ڕوویان لە دەسفرۆشی لە شوێنە سنوورییەکان کردووە.

 بەهۆی نەبوونی پلانێکی شیاو لەمەڕ پرۆسەی خوێندن لە وڵاتی ئێران و ناوچە هەژارنشینەکانی ئەو وڵاتە، ڕێژەی دەستهەڵگرتنی قوتابییەکان لە خوێندن، بۆ نەبوونی داهاتی بنەماڵەکانیان دەگەڕێتەوە.