٢٩ قوتابی لە شاری ئیسفەهان بوون بە قوربانی تەقینەوەی تێزئاو

13:44 - 28 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری ئیسفەهان لە کاتی تاقیکردنەوەی کیمیایی لە تاقیگەی قوتابخانەدا، زیاتر لە ٢٥ قوتابی کچ بریندار بوون.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خەزەڵوەر، ٢٩ قوتابی کچ لە کاتی تاقیکردنەوەی تێکەڵکردنی ماددەی کیمیایی لە تاقیگەی قوتابخانەی \"شاهد اسوە\"ی شاری ئیسفەهان تووشی ژەهراوی بوون، هاتن.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی فەوریەتە پزیشکییەکانی شاری ئیسفەهان ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا روویداوە کە قوتابیان سەرقاڵی تاقیکردنەوەی کردەوە و دژەکردەوەی تێزئاودا بوون و ئەمەش بووە هۆی تەقینەوەی تێزئاوەکە و ژەهراوی بوونی قوتابیان.

بە وتەی عەباس عەبدی، قوتابییەکان بەهۆی شکان و بلاوبوونەوەی پارچە شووشەکان و وردیلەکانی تێزئاو بریندار بوون و زۆرتر لەلای روخساریان زیانیان بەرکەوتووە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، دەستبەجێ ئەو قوتابیانە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هەنوکە باری تەندروستان جێگیرە.