قوتابخانەی "شەبلیـ"ـی کامیاران داوای پارەی زۆرەملێ لە قوتابییان دەکات

10:54 - 26 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: بەڕێوبەرایەتیی قوتابخانەی شەبلیی شاری کامیاران، داوای بڕی ١٠٠ هەزار تەمەن پارەی زۆرەملێ لە قوتابییەکان دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەی شەبلیی کامیاران، داوای بڕی ١٠٠ هەزار پارەیان لە قوتابییەکان کردووە.

ئەو داواکارییە، ناڕەزایەتیی بنەماڵەکانی لێکەوتووەتەوە.

یەکێک لەو بنەماڵانە لە کاناڵی تێلێگرامیی "پلتۆکـ"ـی کامیاران ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە قوتابخانەی شەبلی داوای بڕی ١٠٠ هەزار تەمەنیان کردووە.

وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لە قوتابییان لە حاڵێکدایە کە بەپێی "ماددەی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێران"، هەتا کاتی تەواوکردنی قۆناغی دواناوەندی و هەتا چوونە زانکۆش، حکوومەت لە دابینکردنی تەواوی تێچووی قوتابخانە و قوتابییەکان بەرپرسیارە.