قوتابخانەكانی ناوەندیی گەرەكێكی كوردنشینی ورمێ دادەخرێن
14:08 - 1 پووشپەڕ 2712
كوردپا: لێپرسراوانی پەروەردە و فێركردنی شاری ورمێ رایانگەیاندووە كە قوتابخانەكانی گەرەكی \"دزەی سیاوەشی\" چیدیكە قوتابیی وەرناگرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە پێی بڕیاری ئیدارەی پەروەردەی شاری ورمێ لە گەرەكی دزەی سیاوەشی شاری ورمێ كە زۆربەی دانیشتووەكانی كوردن، قوتابخانە ناوەندییەكان دادەخرین و ئەمساڵ قوتابی بۆ ساڵی تازەی خوێندن ناونووسین ناكەن.
ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرانی پەروەردەی شاری ورمێ ناڕزایەتیی هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكەی لێ كەوتۆتەوە.
دانیشتووەكەی ئەو گەڕەكە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، \"ئەو بڕیارەی لێپرسراوانی پێوەندیدار كێشە و ئاریشە بۆ ئێمە درووست دەكات چۆنكە زۆربەی دانیشتوانی گەڕەكی دزەی سیاوەشی دەستكورتن و توانای ئەوەیان نییە تێچووی هاتوچۆ كردنی منداڵەكانیان بۆ شوێنێكی دیكە دابین بكەن\".
ئەو هاووڵاتییە لەو باوەڕەدایە كە ئیمكاناتی پەروەردە و خوشگوزەرانی گەڕەكە كوردنشینەكان بە نیسبەت گەڕەكەكانی دیكەی شاری ورمێ زۆر كەمە و زۆربەی خوێندكارانی كورد بۆ درێژەپێدان بە خوێندن لەگەڵ كۆسپ و گرفت بەرەوروون.