قارەمان کەریمی، پارێزەری پلە ١ی دادگوستەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:28 - 13 سەرماوەز 2722

ڕۆژی شەممە ١٢ی سەرماوەز، قارەمان کەریمی، پارێزەری پلە ١ی دادگوستەری خەڵکی پاوە، بەدانانی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، ئازاد کرا.

ئەو پارێزەرە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی قارەمان کەریمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

قارەمان کەریمی، ئێوارەی شەممە ٧ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، چەند جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ لێپرسینەوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشانەوە بۆ گرتنگەی مەیدانی نەوت، ڕاگوێزرابوو.