قادر عه‌بدوڵڵازاده بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزرا
14:41 - 21 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: قادر عه‌بدوڵڵازاده، خوێندكاری به‌ندكراوی خه‌ڵکی ورمێ، پاش دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعات بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزراوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، قادر عه‌بدوڵڵازاده له نێوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌زبه‌ردا، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش نزیك به ٥٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون و لێكۆڵینه‌وه، بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزراوه.
\"هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی به دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی\" ئه‌و تۆمه‌ته‌یه كه له لایه‌ن لقی ٦ی لێپرسینه‌وه‌ی دادگای شۆڕشی ورمێ به‌سه‌ر قادر عه‌بدوڵڵازاده سه‌پێنراوه.
قادر عه‌بدوڵڵازاده، خوێندكاری لقی شیمیی زانكۆی مه‌هاباد، له ئێستادا وێڕای ئه‌سڵی جیاكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، له به‌ندی چواری گرتووخانه‌ی ورمێ، له‌گه‌ڵ تاوانباره غه‌یره سیاسییه‌كان ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و چاوه‌ڕوانی دادگای دووهه‌می خۆی ده‌كات.