"فەریاد شیلان" بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

22:06 - 25 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەریاد شیلان" خەڵکی شاری پیرانشار بۆ تێپەڕکردنی ماوەی زیندانییەکەی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە شەش مانگ زیندانی مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، "فەریاد شیلان" بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرییەکەیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری ورمێ گوازرابووەوە.

ناوبراو دوای تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی نەغەدە گوازرابووەوە.

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، "فەریاد شیلان" بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.