فەرهەنگی وێژەی کوردی بە زمانی فەڕانسەیی چاپ کرا
16:24 - 27 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: فەرهەنگی وێژەی کورد، بە زمانی فەڕانسەیی، لە کتێبێکی ٦٢٣ لاپەڕەییدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وریا ڕەحمانی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، کتێبی \"فەرهەنگی وێژەی کورد\"، بە زمانی فەڕانسەیی چاپ کرد.
ئەم کتێبە لە لایەن بڵاڤۆکی، \"زانکۆوەکانی ئورووپا\" چاپ و بڵاوە کراوەتەوە.
\"چیرۆکەکان و ئەفسانە کوردییەکان\"، \"فەرهەنگی سیاسی و مێژووی کوردەکان\" و \"بیرەوەرییەکانی من\"، سێ بەرهەمی دیکەی ئەو نووسەرە کوردییە کە بە زمانی فەڕانسەیی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
تا ئێستا ئەو نووسەرە کوردە، چەندین کتێبی لە زمانە بیانییەکانی دونیا وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. کە گرینگترینیان بریتین لە: هەڵەبجە و ئەنفال لە بەڵگەنامە نهینییەکانی ئامریکادا، \"کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئامریکادا (کوردستانی عیراق)\"، فەرهەنگی سیاسی و مێژوویی کوردەکان، بیرەوەرییەکانی من، شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی لە کوردستانی عێراق، سیاسەتی ئامریکا لە کوردستان لە ڕوانگەی کارناسانی ڕۆژئاواییەوە، مێژووی پیوەندییەکانی کورد و ئامریکا و تراژێدیای کوردەکان و کوردستانی ئێران و تورکیە لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئامریکادا.
وریا ڕەحمانی لەدایکبووی بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوەیە و هەنووکە دانیشتووی وڵاتی فەڕانسەیە.