فەرهەنگی وشەی نێونەتەوەیی "گلوسب" زمانی کوردیی بەفەرمی ناسی + وێنــە

15:01 - 14 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی کۆمەڵیک لە ماۆستایانی زمانی کوردی لە بەشە زمانییەکانی فەرهەنگی وشەی نیونەتەوەیی \"گلوسب\"، ئەو شیرکەتە ئەلکترۆنییە زمانی کوردیی بە لیستەی زمانە فەرمییەکانی جیهان زیاد کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ئەوەی کە ١٠ کەس لە مامۆستایانی زمانی کوردی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی تورکیە و هەروەها کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زمانی کوردی بەشێوەی بەردەوام هاوکارییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەو شیرکەتە نیو نەتەوەییە دەست پێ‌کرد، ماڵپەڕی ناوبراو لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، زمانی کوردیی بە لیستەی زمانە فەرمییەکانی جیهان زیاد کردووە.

سەرەتا زمانی کورد بۆسەر زمانی تورکی وەرگێڕان کرا و دواتریش بۆسەر سەرجەم زمانەکانی دیکەی ئەو ماڵپەڕە زیاد کراوە و هەنووکەش بە زیاد کرانی زمانی کوردی بە لیستەی زمانە فەرمییەکانی ئەو ماڵپەڕە، رێژەی زمانە فەرمییەکانی بۆ ١٢٨ زمان زیادی کردووە.

هاوکات ئەو شیرکەتە داوای لەسەرجەم زمان‌ناسانی زمانی کوردی کردووە کە بەناردنی راوبۆچوونی خۆیان هاوکارییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەو شیرکەتە نێونەتەوەییە دەست پێ‌بکەن.

پێشتریش تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک زمانی کوردیی بە لیستەی زمانە فەرمییەکانی زیاد کردبوو و هەنووکەش تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر سەرقاڵی زیاد کردنی زمانی کوردی بە لیستەی زمانەکانی دیکەیە.

گلوسپ، ماڵپەڕYکی ئەلکتڕۆنییە کە سەرجەم وشە و دەستەواژەکانی ئەو ١٢٨ زمانەی جیهان بەسەر یەکتر وەرگێران دەکات.

\"12468.jpg\"