فەرهاد پیرباڵ لە هەولێر کۆنسێرتێکی گۆرانیی رێکخست

19:40 - 11 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر لەلایەن گۆڤاری \"سیڤیل\"ەوە کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ ساز کرا.

بێستوون نووری سەرنووسەری گۆڤاری \"سیڤیل لەم بارەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کە لەو ئێوارە هونەرییەدا هونەرمەندی شێوەکار فەرهاد پیرباڵ جیا لە گوتنی چەند گۆرانییەک، چەند تابلۆیەکی تازەی هونەریش دەخاتە روو.

بە وتەی خودی فەرهاد پیرباڵ شێعری یەکێک لە گۆرانییەکانی هی \"مەولانا جەلالەدین رۆمی\" شاعیری گەورەی فارسە.

سەرنووسەری گۆڤاری سڤیل ئاماژەی بەوەش دا کە پێکهێنانی ئەو کۆنسێرتە لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی چوارەمین ساڵی کاری \"سیڤیل\"دایە و مەبەستیشیان لە پێکهێنانی ئەو کۆنسێرتە خزمەت کردن بە بواری رۆشنبیری، فەرهەنگی و کولتوری کوردە.

دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ شاعیر و رۆماننووسی کورد، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا جیالە شێعر و چیرۆک، کاری شیوەکاری، وێنە کێشان و گۆرانیشی کردووە.