فەرهاد میرزایی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی شاباد دەسبەسەر کرا

11:36 - 20 بانەمەڕ 2722

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "فەرهاد میرزایی" ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو چالاکە فەرهەنگییە، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو مامۆستایە ماوەی ٣٠ ساڵە پیشینەی کاری مامۆستایەتیی هەیە و خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی باڵای بەڕێوەبەریی بارهێنانە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی فەرهاد میرزایی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.