فەرماندەیەکی سپای پاسداران شانۆی سەرشەقامی مەریوانی بە بێنرخ و "مبتذل" لەقەڵەم دا
14:37 - 1 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: فەرماندەی \"سپاە بیت المقدس\" لەئوستانی كوردستان، وێڕای بێڕێزی كردن بە كاری فەرهەنگی – هونەری، شانۆی سەرشەقامی مەریوانیشی بە \"مبتذل\" وەسف كرد.
رەجەبی فەرماندەی \" سپاە بیت المقدس\"ی ئوستانی كوردستان لەو باوەڕەدابووە، زاڵ بوونی كەش و هەوای فەرهەنگی بەسەر شاری مەریواندا وای كردووە كە هاووڵاتیان ئەركە سەرەكییەكانیان لەبیر بچێتەوە.
لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی زمانحاڵی ئەو ناوەندە نیزامیی ـ ئەمنیەتییە لەزاری رەجەبیەوە بڵاوی كردۆتەوە، ئەركە سەرەكییەكانی خەڵكی كوردستان و بە تایبەت شاری مەریوان خۆ پاراستن لە كەش و هەوای \"تێكدەرانە و ئاژاوەچییانە\"یە.
لێدوانی ئەو بەرپرسە نیزامییە بەدژی كاری فەرهەنگی لەشاری مەریوان لەحاڵێكدایە، چالاكانی فەرهەنگی ئەو شارە بە بەردەوامی سەرقاڵی بەڕێوە بردنی شانۆی \"سەر شەقام\"ن.
ئەو شانۆیانەی كە بەڕێوە دەچن ناوەڕۆكەكەیان هوشیار كردنەوەی هاووڵاتییانە و زیاتر باس لەچۆنیەتی خۆپاراستن لەتووشبوون بە مادەسڕكەرەكان، ئاگادار كردنەوەی خەڵكی شاری مەریوان و دەورووبەری لەبوونی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی سپای پاسداران و پەروەردەی فیكری منداڵانە.
دوایین چالاكیی گرووپی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، بەڕێوەبردنی پیشانگایەكی تایبەت بە وێنەی منداڵان و مێرمنداڵانی مەریوانی لە پاركی میللەتی ئەو شارەدا بوو.
رەجەبی فەرماندەی \" سپاە بیت المقدس\"ی ئوستانی كوردستان لەو باوەڕەدابووە، زاڵ بوونی كەش و هەوای فەرهەنگی بەسەر شاری مەریواندا وای كردووە كە هاووڵاتیان ئەركە سەرەكییەكانیان لەبیر بچێتەوە.
لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی زمانحاڵی ئەو ناوەندە نیزامیی ـ ئەمنیەتییە لەزاری رەجەبیەوە بڵاوی كردۆتەوە، ئەركە سەرەكییەكانی خەڵكی كوردستان و بە تایبەت شاری مەریوان خۆ پاراستن لە كەش و هەوای \"تێكدەرانە و ئاژاوەچییانە\"یە.
رەجەبی فەرماندەی \" سپاە بیت المقدس\"ی ئوستانی كوردستان
ئەو فەرماندەیەی سپا ئەوەشی خستۆتەروو، پەرەپێدان بە كاری فەرهەنگی و نواندنی شانۆی سەرشەقام بۆ \"كۆمەڵگەی ئیسلامی\" زیانبەخشە و پێویستە ئەو چالاكیانە بەرتەسک بكرێنەوە.لێدوانی ئەو بەرپرسە نیزامییە بەدژی كاری فەرهەنگی لەشاری مەریوان لەحاڵێكدایە، چالاكانی فەرهەنگی ئەو شارە بە بەردەوامی سەرقاڵی بەڕێوە بردنی شانۆی \"سەر شەقام\"ن.