فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی پارێزگای سنە باسی لە دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کرد

11:30 - 1 رەشەمه 2719

سەردار "ئازادی"، فەرماندە هێزە نیزامییەکانی پارێزگای سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی لە پەیوەندیی لەگەڵ سووتاندن و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە ناوی نوێنەرانی مەجلیس، کرد.

ناوبراو ڕایگەیاندووە: "ئەو سێ کەسە لە شارەکانی کوردستان دەسبەسەر کراون و هەرچەند ئاماژەی بە ناوی شارەکان نەکرد".

فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی سنە هەروەها گوتی ئەو سی هاووڵاتییە هەوڵی خراپکردنی ناوی بەربژێرەکان و ئاگردان و دڕانی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان، لە شارە جۆراوجۆرەکانیان داوە و پاش دەسبەسەرکردنیان ڕەوانەی ناوەندی قەزایی بۆ لێپرسێنەوە کراون.