فەرماندەی سپای پاسداران: تەكنیكی مووشەكی فەجری ٥ لە ئێرانەوە رەوانەی كەرتی غەزە كراون
20:13 - 1 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: فەرماندەی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ئاشكرای كرد، كە بەشی تەكنیكی مووشەكەكانی \"فەجری ٥\" لەلایەن ئێرانەوە رەوانەی كەرتی غەزە كراون.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا محەممەدعەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە لێدوانێكدا لە دژكردەوە بەرامبەر بە ئیسرائیل و وڵاتانی دیكە لەمەڕ تاوانبار كردنی ئێران بە هەناردنی مووشی \"فەجری ٥\" ئیدیعای كردووە كە ئێران مووشەكەكانی نەناردووە، بەڵكوو تەكنیك و كەلوپەلی مووشەكانی دابین كردووە.
روودا و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەزە كە زیاتر لە حەفتەیەكە دەستی پێكردووە، چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.
لە حاڵێكدا باس لە رێككەوتن بۆ ئاگربەس دەكرێت شەوی رابردوو دیسان شەڕ و پێدادانەكان دەستی پێكردۆتەوە و ئەمڕۆ تەقینەوەی ئوتوبووسێك لە تێلاڤیڤ چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.
لە حاڵێكدا ئەمریكا و فەرانسە پێداگری لەسەر رۆڵی ئێران لە رووداوەكانی غەزە دەكەن، هێندێك لە بەرپرسانی حكوومەتی ئێران حاشا لەم مەسەلەیە دەكەن.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی \"ئێعتداڵ\" لە ئێران عەلی لاریجانی بەرپرسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وێڕای پژڕاست کردنەوەی یارمەتییە ماڵێ و نیزامییەکانی ئێران بە حەماس و جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، ئاشكرای كردووە كە ئێران بە شانازییەوە باس لە پشتیوانیی لە لایەنەكانی كەرتی غەزە دەكات.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز، لە حاڵێكدا فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران حاشا لە هەناردنی مووشەكی فەجری ٥ بۆ كەرتی غەزە دەكات كە \"زیاد نخالە\" جێگری لێپرسراوی جیهادی ئیسلامیی فەلەستێن ئاشكرای كرووە كە \"مووشەكەكان بە هەوڵ و تێكۆشان و دەست ئاوەڵایی برادەرانمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دابین كراون\".
نخالە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بە هەناردنی ئەم مووشەكانە ئێران سەلماندوویەتی كە رۆڵێكی گەروە لە هاوكێشەكانی ناوچەدا دەگێڕێت.
ئەم رووداوانە لە كاتێك دان كە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی تاوتوێی رووداوەكانی كەرتی غەزەوە ببەسترێت.