فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی سنە سەردانی ناوچە سنوورییەکانی کرد

11:14 - 12 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، سەید "سادق حوسێنی"، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی سنە، سەردانی بەرزاییەکان و ناوچە سنوورییەکانی کرد.

ئامانجی ئەو سەردانە، ڕێژەی ئامادەبوونی هێزە زەوینییەکانی سپا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیران بووە.

لە ماوەی ئەمساڵدا، چەندین جار فەرماندەکانی سپای پاسداران بەهۆی چالاکیی هێزەکانی حیزبە کوردییەکان، سەردانی بەرزاییەکانی کوردستانیان کردووە.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، سپای پاسداران بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هێزی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، مانۆڕێکیان لە بەرزاییەکانی سنووری ناوچەی "بۆڕەڵانـ"ـی ماکۆ بەڕێوە برد و "محەممەد پاکپوور"، فەرماندەی هێزە زەوینییەکانی سپای پاسداران، وتی، ئامانجی ئەو مانۆرە لەنێوبردنی بنکەکانی حیزبە کوردییەکانە.