فەرمانداری مەهاباد پێشی بە بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی كرێكاری گرت
21:53 - 5 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بەڕێوەبەری \"خانەی كرێكار\"ی شاری مەهاباد رایگەیاند، فەرمانداری مەهاباد ئیزنی نەدا \"خانەی كرێكار\" رێوڕەسمی رۆژی تایبەت بە كرێكار بەڕێوە ببات.
سەعید مستەفا نژاد رایگەیاند، هەموو ساڵێك خانەی كرێكار لە شاری مەهاباد ئەو رێوڕەسمەی بەڕێوە بردووە، بەڵام ئەمساڵ فەرمانداری مەهاباد ئیدیعای ئەوەی كرد كە دەبێئەو رێوڕەسمە وەزارەتی كار بەڕێوەی ببات.
ئەو لێپرسراوەی خانەی كرێكاری شاری مەهاباد بە هەواڵدەریی \"ئیلنا\"ی راگەیاندووە، بڕیارە رۆژی 12ی بانەمەڕ كرێكاران بەجیا لەناو ئیدارەی كار لە خانەی كرێكاری ئەو شارە رێوڕەسمەكە بەڕێوە ببەن.
بەپێی دوایین ئامار و زانیارییەكان لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و لە شارەكانی: كرماشان، سنە، بۆكان، مەهاباد، قەسرشیرین، قوروە و... نزیك بە 1400 كرێكار لەسەر كار دەركراون.