فەرمانداری مەریوان پێشی بە بەڕێوەچوونی سمینارێک سەبارەت بە پرسی کۆڵبەران گرت
20:39 - 20 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: فەرمانداری شاری مەریوان موڵەتی بەڕێوەچوونی سمینارێک لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی کۆڵبەران بە بەڕێوەبەرانی ئەو سمینارە نەدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرمانداری شاری مەریوان پێشی بە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی کۆڵبەران لە هۆڵی ئیرشادی ئیسلامی ئەو شارە گرت.
بڕیار بوو لە ۲۴ی خەزەڵوەری ئەم مانگە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین سمینارێک لەسەر پرس و دۆخی کۆڵبەری لە مەریوان بەڕێوە بچێت.
ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، فەرمانداریی شاری مەریوان لە ڕێگایەی تەلەفوونەوە بەرێوەبەرانی ئەم سمینارەی ئاگادار کردووتەوە کە ڕێگە بە بەڕێوەچوونی سمینارەکە نادەن.
کاسبیی سەرسنوورەکان و پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری سەرچاوەی سەرەکیی بژیوی ژیانی بەشێکی زۆری دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانە کە بەهۆی نەبوونی دەرەتانی کار و دژوارییەکانی ژیان روویان لە سنوورەکان کردووە.