فەرمانبەری یەکێک لە ئیدارەکانی ئیلام ٤ کەسی کوشت و ٧ کەسی بریندار کرد
11:47 - 28 بانەمەڕ 2722
کاتژمێرێک پێش ئێستا یەکێک لە فەرمانبەرانی دەرکراو لە ئیدارەی داراییەکانی بونیادی موستەعزەفانی شاری ئیلام، لە هەوڵێکدا ٤ کەسی لە فەرمانبەرانی ئەو ئیدارەیەی کوشت و ٧ فەرمانبەری دیکەشی بریندار کرد.
ئەو هاووڵاتییە پاش دەرکرانی لەسەر کارەکەی، ئەوهەوڵەی ئەنجام داوە.
هەرچەند هەتا ئێستا شوناسی ئەو هاووڵاتییە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام سەرچاوە حکوومەتییەکان باس لە خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە پاش ئەو ڕووداوە دەکەن.