فەرمانبەرانی شاڕێگای سەقز- بۆکان مانیان گرت

10:38 - 7 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: بەهۆی دواکەوتنی پارەی ٨ مانگی فەرمانبەرانی شاڕێگای سەقز- بۆکان، فەرمانبەرانی ئەو پرۆژەیە مانیان گرت.

فەرمانبەرانی پرۆژەی شاڕێگای سەقز- بۆکان، بەهۆی دواکەوتنی مووچەی ٨ مانگەیان، مانیان گرت و بەم هۆیەوە ئەو پرۆژەیە ڕاگیراوە.

کەمبوونەوەی ڕۆژانی پشوودان و شێوەی دانی ئیزافەکاری، لەو کێشانە بووە کە فەرمانبەران خوازیارن لەلایەن خاوەنکاری ئەو پرۆژەیەوە چارەسەر بکرێت.

خاوەنکاری ئەو شیرکەتە، شیرکەتی ئاو و خاکی پارسەیە کە لە ساڵی  ٩٦ـەوە ئەو پرۆژەیەی لە ئەستۆ گرتووە و نزیکەی ٧٠ فەرمانبەری هەیە.

دەوترێت، بەهۆی تەرخان نەکردنی پارە لەلایەن وەزارەتی ڕێگاوبان و کێشەی ماڵییەوە، ئەو شیرکەتە لە دانی پارە بەو کرێکارانە دۆش داماوە.

وەزارەتی ڕێگاوبان، بڕی ٧ میلیارد تەمەنی بە شیرکەتی ئاو و خاکی "پارس" قەرزدارە کە بەهۆی پێینەدانی ئەو بڕە پارەیە، ئەو شیرکەتەی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە.