فەردین ئەدوایی بە دانانی کەفاڵەت لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا

09:28 - 27 رەشەمه 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەردین ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە دانانی کەفاڵەت بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.

فەردین ئەدوایی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر"، بێبەری کراوە.