فەردین مەولوودی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

18:21 - 9 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، فەردین مەولوودی، زیندانیی سیاسیی پاش پێداگری کۆمیسیۆنی پزێشکیی یاسایی بەهۆی ئەوەیکە توانایی ئەوەی نەبووە ماوەی زیندانەکەی تێپەڕێنێت لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای ئینقلابی سنە پاش دەرکردنی ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆنی پزیشکیی یاسایی بەهۆی ئەوەیکە فەردین توانایی ئەوەی نەبووە ماوەی زیندانەکەی تێپەڕێنێت بە دانی ٢٠ ملیۆن تمەن پارە لە زیندان ئازاد کراوە.

فەردین مەولوودی بەهۆی نەخۆشیی پشت ئێشە، بڕیاری ئازادکرانی دراوە.

ئەو هاووڵاتییە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

فەردین مەولوودی مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠، بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای وێنەگرتن لە قەڵا و بورجی نیزامی و شوێنە قەدەغە کراوەکان بە بێ بەڵگە "بە سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم و کە پاش داسەپاندنی حوکمی بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" حوکمەکەی بۆ تەعزیری گوڕداربوو.

ناوبراو هەروەها مانگی سەرماوەزی ٩٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٩٩، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو.