فەردین مەولوودی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا

21:58 - 7 خەزەڵوەر 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەردین مەولوودی"، خەڵکی سنە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپاوە، دەسبەسەر کرابوو.

فەردین مەولوودی، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"، بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

ناوبراو هەروەها مانگی سەرماوەزی ٩٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٩٩، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان، مەحکووم کرابوو.