فێستێڤاڵی نەتەوەیی شێعری كوردی لە هەولێر دەستی پێكرد
16:03 - 26 بانەمەڕ 2712
كوردپا: فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعری كوردی كە لەلایەن یەكیەتیی نووسەرانی كورد و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، كارەكانی خۆی دەست پێكرد.
لێژنەی باڵای فێستیڤاڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وتی: فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعری كوردی بە چاوەدێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێكی كوردستان، نیچێروان بارزانی و بە بەشداریی كۆمەڵێكی بەرچاو لە ئەدیب، نووسەر و شاعێرانی بەشە جیاجیاكانی كوردستان و ئورووپا و وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری هەولێر، كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی 26ی بانەمەڕ لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد.
عەبدولڕەحمان نەقشبەندی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ كوردپا ریزی دەسپێكی بەرنامەكانی فێستیڤاڵی بەم چەشنە خستە روو:
ـ خوێندنی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب
ـ وتاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لەلایەن \"زیرەك كماڵ\"
ـ وتاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێم لەلایەن دوكتور كاوە مەحموود
ـ وتاری سەرۆكی یەكیەتیی نووسەرانی كورد(لقی گشتی) لەلایەن مەم بۆتانی بەرپرسی ئەو یەكیەتییەوە
ـ پارچە شێعرێك لەلایەن شێركۆ بێكەس شاعیری گەورەی كورد
لێژنەی باڵای فێستیڤاڵ وتیشی: دواتر یەكەم پانێلی فێستیڤاڵ بە سەرپەرستیی دوكتور كوردستان موكریانی دەستی پێكرد كە تێدا پێنج لێكۆڵینەوە پێشكەش كران كە بریتی بوون لە:
ـ زمانی دەق و ئاسۆی چاوەڕوانییەكانی وەرگێر، لەلایەن عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا لە هەولێر
ـ تیۆریی خوێنەر و شێعری نوێی كوردی، لەلایەن كەیهان عەزیزی لە سنە
ـ چیرۆكێن نۆژەن ل هەڵبەستێن كوردیدا، لەلایەن بەركەن فەرەح لە ئامەد
ـ شێعر لە دەروازەی هەزاری سێیەمدا، لەلایەن حەمە فەریق حەسەن لە سلێمانی
ـ تەنگژە و كەرت بوونی خود لە هۆنراوە نێونەتەوەییەكاندا، لەلایەن عەلی شێخ عومەر لە كەركووك
ئەو لێكۆڵینەوانە لەلایەن لێژنەیەكی رەخنەگر و پسپۆڕەوە تاوتوێ و هەڵدەسەنگێنرێن.
فێستیڤاڵی شێعری نەتەوەیی دوانیوەڕۆانیش بەردەوام دەبێت و دوو رۆژ دەخایەنێت.