فێستیڤاڵی حیكایەتخوانی ناوچەیی لە كرماشان بەڕێوە دەچێت
13:54 - 11 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە كۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا فێستێڤاڵی حیكایەتخوانی ناوچەیی بە بەشداریی حیكایەتخوانانی چەندین پارێزگای ئێران لە شاری كرماشان بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسی كانوونی بارهێنانی فكریی منداڵان و مێرمنداڵانی كرماشان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا وتی: \"كرماشان وەك خانەخوێی بەشی ناوچەیی ئەم فێستێڤاڵە دەست نیشان كراوە و لە قۆناغی ناوچەییدا پارێزگاكانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، خووزستان، چوار مەحاڵ و بەختیاری، مازندەران، قوم، خوراسانی باشوور، قەزوین و كرماشان بەشدارن\".
رەزا مەوزوونی شاعێر وتیشی: توانایی و خەسڵەتە تایبەتەكانی كرماشان لە بواری حیكایەتخوانی، فەرهەنگ و داب و نەریت و كەش و ژینگەی لەبار ئەو دەرەفەتەیان رەخساندووە هەتا ئەم فێستێڤاڵە فەرهەنگی و زارەكییەی تێدا بەڕێوە بچێت.
مەوزوونی ئاماژەی بەوەش كرد ئەگەری زۆرە كاتی بەڕێوە چوونی فێستێڤاڵی حیكایەتخوانیی سەراسەری هاوكات لەگەڵ شەوی یەڵدا كە بە شەوی حیكایەتخوانیی ئێرانی ناسراوە، دیاری بكرێت و هەروەها بەشە ناوچەیەكەشی لە رۆژانی كۆتایی سەرماوەزدا بەڕێوە دەچێت و بەشداربوان دەتوانن لە دوو بەشی پسپۆڕی و ئازاددا بەشداری بكەن.
هەڵبژێراوانی بەشی ناوچەیی دەتوانن لە بەشی نێودەوڵەتیی حیكایەتخوانیدا بەشداری بكەن.