فیلمێكی كوردی لە وڵاتی ئۆرۆگووە نمایش دەكرێ

15:09 - 17 خاکەلێوه 2712
كوردپا: كورتە فیلمی كوردی \"شیرەی بەرد\" لە دەرهێنانی سەتار چەمەن گوڵی بەشداری سێیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئۆرۆگووە دەبێت.

ئەو كورتە فیلمە 25 خولەكییە، چۆنێتی كۆكردنەوەی هەنگوینی سرووشتی لە چیای شاهۆ و ناوچەی هەورامانی كوردستانی ئێران پیشان دەدەات و تێیدا دژوارییەكانی كۆكردنەوە و وەبەر هێنانی هەنگوین دەخاتە روو.

شیرەی بەرد، پێنجەمین بەرهەمی سەتار چەمەن گوڵییە.

ئەو كورتە فیلمە هەتا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتییدا بەشداری كردووە.

ماڵپەڕی رووداونێت بڵاوی كردەوە، مانگێك لەمەوبەر فیلمی شیرەی بەرد لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مەجارستان،كە لە بوداپێست پایەتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، نمایش كرا.

شیرەی بەرد توانی لەنیوان 1068 فیلمی بەشداربوو لە 77 وڵاتی جیهان، بە قۆناغی كۆتایی بگات.