فیلمێكی دەرهێنەری كرماشانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "داكا" پیشان دەدرێت
15:18 - 15 سەرماوەز 2711
كوردپا: فیلمی سینەمایی \"زنجیرە خەوان\" لە دەرهێنانی سینەماكاری كرماشانی \"پووران درەخشەندە\" لە دوازدەیەمین دەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"داكا\" لە وڵاتی بەنگلادش پیشان دەدرێت.
هەواڵدەریی نێودەوڵەتیی كوردپرێس، بڵاوی كردۆتەوە، لەو دەورەیە لەم دەورەیەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی داكا، چەندین فیلمی دیكە لە دەرهێنەرانی ئێرانی لە بەشە جیاجیاكانیدا پیشان دەدرێن، بۆ وێنە فیلمی سینەمایی \"بانگهێشت\" لە دەرهێنانی ئیبراهیم حاتەمی كیا، فیلمی سینەمایی\"پڕەنسیب\" لە دەرهێنانی تەهمینە میلانی، فیلمی سینەمایی \"ئاغە یووسف\" لە دەرهێنانی عەلی رەفیعی، فیلمی سینەمایی \"ئالزایمر\" لە دەرهێنانی ئەحمەدرەزا موعتەمەدی و فیلمی سینەمایی \"لەوەڕگە\" لە دەرهێنانی محەممەدعەلی تالبی.
لە بەشەكانی دیكەی ئەم فێستیڤاڵە دەتوانین ئاماژە بە خوێندنەوەیەك بۆ بەرهەمە سینەماییەكانی دەرهێنەری ناوداری ئێرانی \"داریووش مێهرجوویی\" بكەین كەلە بەشی لاوەكیدا بەڕێوە دەچێت.
لە فیلمی سینەمایی \"زنجیرە خەوان\"دا ئەكتەرانێكی وەك: پانێتا ئابەهرام، عەلیڕەزا خەمسە، میهران ئەحمەدی، عیزەتوڵڵا رەمەزانی فەر، ئارمیتا مورادی، كیمیا كرمانیان، زیبا هاشمی و ئارشام تالبی، تێیدیا دەوریان بینیوە.
سیناریۆی ئەو فیلمە بەرهەمی نووسەر \"مەحموود ئایدین\"ە و بەڕێوەبەری فیلم هەڵگریی ئەو بەرهەمە لەلایەن \"مەسعوود ئیسلامی\"یەوە ئەنجام دراوە.
كورتەیەك لە داستانی فیلمی \"زەنجیرە خەوان\"، رەیحانەی تەمەن 8 ساڵ دەبێتە هۆی دۆزرانەوەی مامۆستا ونبووەكەی و چەندین رووداوی بەدوادا دێت.
دوازدەیەمین دەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"داكا\" كە تێیدا چەندین فیلمی دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە دوو بەشی پێشبڕكی و لاوەكیدا فیلمەكانیان پیشان دەدەن، 22 هەتا 30ی بەفرانباری ئەمساڵ لە شاری دادكا پایتەختی بەنگلادش بەڕێوە دەچێت.