فیلمی\"منداڵانی دار بەڕوو\" خەڵاتی تایبەتی وڵاتی مەجارستانی بەدەست هێنا
21:20 - 3 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ئهنیمهیشنی \"منداڵانی دار بهڕوو\" له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی \"مێدیا ڤیو\"ی مهجارستان خهڵات کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەنیمەیشنی\"منداڵانی دار بەڕوو\" لە دەرهێنەریی \"سەعادەت ڕەحیم زادە\"، توانی خەڵاتی تایبەتی ئەنیمەیشنی ٢٧ـهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی\"مێدیاڤێو\"ی وڵاتی مەجارستان بەدەست بێنێ.
\"منداڵانی دار بەڕوو\" ئەنیمەیشنێکی دێکومێنارییە، باس لە ڕهوایهتی ژیان و فهرههنگ و کولتوور، جوغرافیا، جلوبەرگ، موسیقا، ڕێوڕەسمی شادی و...، خەڵکی کوردستان و کۆمەڵی کوردەواری دەکات.
ئەو فیلمە دێکومێنتارییە بە تکنیکی ڕۆن لە سەر شووشە بە شێوەی دستی بەرهەم هاتووە و بەرهەم هێنانی ئەو فیلمە ماوەی یەک ساڵی خایاندووە.
فێستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی \"مێدیا ڤێو\"بە مەبەستی پەرەپێدانی فەنی لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی فیلم کار دەکات. ئامانجی ئەو فێستیواڵە ئاڵوگۆری فەرهەنگ لە ئورووپا، ئاسیای نێوەڕاست و باکووری ئافریقایە.
فێستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی \"مێدیا ڤێو\" بۆ فیلمی درێژ و کورتە فیلمە و بەشەکانی ئەنیمەیشن، دێکۆمێنتاری، ئەزموون و موزیک ویدیۆ لەخۆ دەگرێت.