فیلمی کوردیی \"گەڕانەوە \" چووە سەرپەردەی سینماکانی تاران

14:47 - 22 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: فیلمێکی کوردی بە ناوی گەڕانەوە \"بازگرد\" لە دەر‌هێنەریی کچە کوردێکی خەڵکی شاری شنۆ لە سینماکانی تاران پێشان دەدرێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، فیلمێکی دێکۆمێنتاری کوردی لە ژێر ناوی \"گەڕانەوە\" لە دەر‌هێنەریی \"ماریا ماوەتی\" خەڵکی شاری شنو لە کە فستیواڵی نێونەتەوەیی سینما حەقیقەت بەشداریی کردبوو، لە سینماکانی تاران بڵاودەبێتەوە.

ناوەڕۆکی ئەو فیلمە، باس لە دایکێک دەکات کە چاوەڕوانی دوو کچە چواردە و پازدە ساڵانەکەی دەکات کە لایەن گرووپی تێروریستی داعشەوە ڕفێنراون و داوای چوار مانگ بە دیل بوون، لە دەست داعش ڕایانکردووە.

ئەو ژنە کوردە ئیزدیە داوای هەڵاتن لە دەستی رێکخراوی تێڕۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی، باس لەژیان بە سەرهاتی خۆی و کوردە ئیزدییەکانی ژێر دەستی داعش دەکات.

فێلمی گەڕانەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی سەرماوەز لە سینما فلستین و ڕۆژیپێنج شەممە ٢٦ی سەرماوەز لە سینما پەدیدە پێشان بدرێت.

فیلمی دێکۆمێنتاری گەڕانەوە لە کەمپی کوردە ئاوارەکانی ئیزدییەکان لە نزیک دەهۆک لە هەرێمی کوردستان دروست کراوە.