فیلمی\" لە تەنیشت دار بەڕوو\" دەلاقەیەكی نوێی بۆ دیكیۆمێنتسازی ژێنگەی ئاژەڵاندا كردەوە+وێنە
15:24 - 28 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: فێلمێكی دیكیۆمێنتیی سینەماكارێكی ئیلامی، ٢ خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەما هەقیقەتی بەدەستهێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فیلمی دێكیۆمێنتاریی \"لەتەنیشت دار بەڕوو\" كە باس لە ژینگەی ئاژەڵانی سمۆرە لەزەنجیرە چیاكانی زاگرۆس دەكات، لەلایەن لێژنەی داوەرانی حەوتەمین فێستیڤاڵی سینەما هەقیقەتەوە بە براوەی ٢ خەڵات دەستنیشان کرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێتاری زانستی و باشترین داڕشتن ئەو دوو خەڵاتە بوون كە بەفیلمی \"لەتەنیشت دار بەڕوو\" بەخشراون.
مەهدی نوورمحەممەدی دەرهێنەری ئەو دێكیۆمێنتارە بووە و ئەركی داڕشتنیشی لە ئەستۆی سادق رەزانیا بووە.
لەو بەرهەمە هونەریەدا، بینەر و بەردەنگ لەگەڵ نهێنی و كێشەو ئاریشەكانی ژیانی سمۆرەكانی زاگرۆس ئاشنا دەبێت.
مەهدی نوور محەممەدی فیلمسازی خەڵكی ئیلام لەوتووێژ لەگەڵ \"مشرق نیوز\" رایگەیاندووە، وێنەگرتنی ئەو دیكیۆمێنە ٤٠٠ رۆژی خایاندووە و ١٠٠ ملیۆن تمەنیش تێچووی ئەو فیلمە 66 خولەكییە بووە و دەرهێنەر سپاسی بێپایانی خۆشی پێشكەش بە هاوسەرەكەی بۆ یارمەتیدانی لەو فیلمەدا، كردووە.
سەرچاوەكە لەدرێژەدا باسی لە دیكۆمێنتیی لەتەنیشت دار بەڕوو کردووە و بە فیلمێکی لەقەلەم داوە کە دەلاقەیەكی نوێی لە فیلمسازی ژینگەی ئاژەڵاندا بەڕووی فیلمی دیکیۆمێنتسازیی ئاژەڵاندا دەکاتەوە.
حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی سینەما حەقیقەت لە رێكەوتی ١٩ هەتا ٢٦ی سەرماوەز لەئوستانی تاران بەبەشداری ٩٧ فیلم كارەكانی بەڕێوە برد و هەڵبژاردنی بەرهەم و كەسانی سەركەوتوو كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
مەهدی نوور محەممەدی ساڵی ١٣٥٧ لەئیلام لەدایک بووە و لەساڵی ١٣٧٤وە لە ئەنجومەنی سینەما لاوی ئێران بە چەندین فیلمی وەكوو \" در امتداد كبیر كوە\"، \"مرز پرگهر\"، \"چند قدم تا چراغ قرمز\"، امامزادە سید ابراهیم\" دەستی بەچالاكی كردووە و دروست كردنی دیكۆمێنتێک لەمەڕ باڵەندەكانی ئیلام بەرهەمی داهاتووی ئەو دەرهێنەرە دەبێت.