فیلمی سینەمایی "گێژاو" كۆتایی پێهات
12:42 - 17 سەرماوەز 2711
كوردپا: فیلمی سینەمایی گێژاو لە نووسین و دەرهێنانی \"محەممەد زارع زادە\" كە كارێكی هاوبەشی هونەرمەندانی سەقز و سنەیە، كاری وێنەگرییەكەی كۆتایی پێهات.
ماڵپەڕی خەبەریی سەقزئاوا بڵاوی كردەوە، فیلمی گێژاو90 خولەكە و بە زمانی كوردی بەرهەمهێنراوە كە ژیانی بنەماڵەیەكی هەژارە كە باوكی ئەو بنەماڵەیە نەخۆشە و توانایی كار كردنی نیە و زۆر هەوڵ دەدات هەتا پەككەوتە نەبێت.
فیلمی سینەمایی گێژاو بە بەرهەمهێنانی فواد مورادی و بە پشتیوانیی \"شیركەتی خەدەماتیی سینەمایی سیمورغی زێڕین\" كۆتایی پێهاتووە و بە مەبەستی بەشداری لە فێستیڤاڵە سینەماییەكان و لە كۆتایی \"ئێكران\"یشدا بۆ سینەماكان و كاناڵەكان بەرهەم هاتووە.
وێنە : سەقز ئاوا