فیلمی دیكیۆمێنتاریی "کەمپی دۆمیز" به‌شداریی له فێستیڤاڵی "چرا"ی سلێمانی ده‌كات
19:36 - 27 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: فیلمی دیکۆمێنتاریی \"کەمپی دۆمیز\" لە دەرهێنانی رزگار محەممەدی هونەرمەندی لاو بەشداری لە فێستیڤاڵی \"چرا\" لە شاری سلێمانی دەکات.
رزگار محەممەدی لە دیمانەیەکی کورت‌دا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: فیلمی دیكیۆمێنتاریی \"كه‌مپی دۆمیز\" ره‌وشی ژیانی ئاواره‌كانی كوردستانی سووریە لە کەمپی دومیز ده‌خاته روو كه به‌هۆی ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە کرد ئەو کوردە فیلمە دیکیۆمێنتارییە بیرۆكه‌ی \"چنوور مه‌حمودی\" بووە و لە فستیفاڵی دیداری چرا كه‌له شاری سلێمانی و له‌ئاستی هەر چوار بەشی كوردستان و بۆ ماوەی سێ رۆژ واتە ٤ هەتا ٦ی بەفرانباری ئەمساڵ به‌رێوه ده‌چێت، بەشداری دەکات.
رزگار محەمەدی ئەوەشی خستەڕوو کە مەرجەکانی بەشداریی فیلمەکان لەو فێستیڤاڵەدا ئەوەیە، کە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنک بڵاو کرابێتنەوە.
ئەو فیلمە ماوەی ١٨ خولەکە کە سەرجەم ئاماژە بە ژیان و رەوشی کوردە ئاوارەکانی کەمپی دومیز لە شاری دهۆک دەکات.
رزگار موحه‌مه‌دی تەمەنی ٢٥ ساڵە و له‌دایك بووی شاری سنه‌یە كه بۆ كاری ئه‌كته‌ری و شانۆ بۆ ماوه‌ی ٦ ساڵ له تاران بەشداری لە چەندین دەرەی تایبەت راهێنانی شانۆیی و ئەکتەری کردووە و چەندین بڕوانامەی لە ئاستی ئێران‌دا بەدەست هێناوە.
ئەو هونەرمەندە یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ركییه‌كانی فیلمی كوردیی \"شه‌قامی دوكتور قاسملوو\"بووە كه له فێستیڤڵی \"گوتام\"ی نیۆیۆرک خه‌ڵاتی تایبه‌تیی ره‌خنه‌گرانی وه‌رگرت.