فیلمی "بەکرێگیراوی سپی" و سەرکەوتنێکی دیکە
13:32 - 30 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: فیلمی دیکیۆمێنتیی \"بەکرێگیراوی سپی\" خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتیی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سینەما هەقیقەت\"ی ئێرانی بەدەستهێنا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا و بەشی راگەیاندنی فیلمی \"بەکرێگیراوی سپی\"، دیکیۆمێنتی \"بەکرێگیراوی سپی\" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد تەها کەریمی لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە دوو بەشی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و هەروەها بەشی پێشبڕكێی \"شەڕ\" لە میانەی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سینەما هەقیقەت\" لە هۆڵی \"سینەما وەحدەت\"ی شاری تاران نمایشكرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنتیی بڵیندی بەشی نێودەوڵەتیی ئەم فێستیڤاڵە بەدەست مسۆگەر بکات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سینەما هەقیقەت\" بە بەشداریی بەرهەمی سینەماكارانی سەرتاسەریی ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی وەک: بەشی پێشبڕكێی نەتەوەیی، لە چەندین بەشی: دیكیۆمێنتی سەربەست، دیكیۆمێنتی كۆمەڵناسی، دیكیۆمێنتی شەڕ، دیكیۆمێنتی پۆرترێت، دیكیۆمێنتی مێژوویی، دیكیۆمێنتی بنەماڵە، دیكۆمێنتی دینی و ئایینی، دیكیۆمێنتی ژینگە پارێزی، دیكیۆمێنتی نەتەوەناسی، بەشی تایبەت و ئەستێرەی درەوشاوە و هەروەها بەشی نێودەوڵەتی، لەوانە: دیكیۆمێنتی كورت، دیكیۆمێنتی نیوەبڵیند و دیكیۆمێنتی بڵیند.
هەروەها كۆمپانیای سینەمایی \"ستاك فیلمی سنە\" فیلمی دیكیۆمێنتی \"بەكرێگیراوی سپی\" لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاود ەكاتەوە.
فیلمی دیكیۆمێنتی \"بەكرێگیراوی سپی\" لە دەرهێنانی تەها كەریمی لە یەكەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماكارە كوردە لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕكێی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی \"گۆڵف\" لە وڵاتی ئیمارات نمایشكرا و توانی پلەی دووەمی باشترین فیلمی دیكیۆمێنتی بڵیندی بەشی \"خەلیج\"ی ئەم فێستیڤاڵە بەدەست بهێنێت.
ئەم فیلمە هەروەها لە بەشی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"كوریتیبا\"ی Curitiba بێرزیل لە دوو سانسی جیاوازدا لە١٥ی جۆزەردان و 31ی جۆزەردان لە هۆڵی ژمارە یەكی سینەما \"ئۆلهەر\"ی شاری كوریتیبای بێرزیل نمایش كراوە.